سەرۆککۆمار: لە رۆژی سەرکەوتن بەسەر داعشدا یادی ئەوانە دەکەینەوە کە خۆیان کردە قوربانی
کوردسات نیوز
١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٤٧٢
د.لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، لە رۆژی سەرکەوتن بەسەر رێکخراوی تیرۆرستی داعشدا یادی ئەوانە دەکەنەوە کە لە سوپادا خۆیان کردە قوربانی.
دەشڵێت، ئەو قوربانییەی ئەوان بوو بە بەڵگەیەک بۆ بەرگریکردن لە نیشتیمان و پاراستنی شکۆی وڵات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکگرتویی بۆ چەسپاندنی ئاسایش جوانترین وەفایە بۆ ئەو خوێنەی لە پێناوی وڵاتدا رێژراوە.
شەش ساڵ لەمەوبەر ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق سەرکەوتنی تەواوەتیان بەسەر تیرۆریستانی داعش راگەیاندو رۆژی ١٠ی کانونی یەکەمی ھەموو ساڵێکیش یادی ئەو سەرکەوتنە دەکرێتەوە.