ئەندامێکی فەتح: دیاریکردنی کەسێک بۆ جێگرەوەی حەلبوسی دەکەوێتە دوای ھەڵبژاردن
کوردسات نیوز
٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٤٠
سالم عەنبەکی ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، تا ئەم ساتە رێککەوتنی ھێزە سیاسیەکان و نوێنەرانی سوننەکان لەسەر ئەنجامدانی دانیشتنێک بۆ دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نەکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، کاتی ئەنجامدانی دانیشتن بۆ ئەم بابەتە درەنگە و رێککەوتن لەسەر یەک کاندید، یاخود دوو کاندید نەکراوە بۆیە دانیشتن بۆ دیاریکردنی جێگرەیەک بۆ شوێنی حەلبوسی دەکەوێتە دوای ھەڵبژاردنی ١٨ی ئەم مانگەی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
دەشڵێت، ئەگەر سوننەکان لەسەر کەمکردنەوەی کاندیدەکان رێکبکەون کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدەدرێت و نزیکی کاتی ھەڵبژاردن وایکردوە کە ھێزە سیاسیەکان سەرقاڵی ھەڵمەتی ھەڵبژاردن ببن.