ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە عێراق بەردەوامە
لاڤە
٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٣٦٨
عەبدولزەھرە ھنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، پڕۆسەکە تەواوی دانیشتووان دەگرێتەوە، لە تەمەنی یەک رۆژەوە تا پیرترین کەس، ھیچ پرسیارێکیش سەبارەت بە رەچەڵەک و مەزھەب لەخۆناگرێت.
وتیشی، بەھۆی چەندین ھۆکارەوە نەتوانراوە چەند ساڵە سەرژمێری بکرێت، بۆیە گەیشتن بە داتای رەسمی قورس بووە.
دوایین سەرژمێری کە لە عێراق ئەنجامدرا لە ساڵی ١٩٩٧ بوو، بەبێ پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان.