داھاتی ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەوروپا لە مانگی رابردوودا کەمیکردووە
لاڤە
٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
١٧١
بەپێی ئەو ئامارانەی بڵاوکراوەتەوە، مانگی تشرینی دووەمی رابردوو نزیکەی ١٩.٥ ملیۆن بەرمیل نەوت لە عێراقەوە ھەناردەی وڵاتانی ئەوروپا کراوە، لەکاتێکدا لە مانگی تشرینی یەکەم نزیکەی ٢٣.٨ ملیۆن بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە، بەوەش ٤.٣ ملیۆن بەرمیل کەمیکردووە و داھاتی ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەوروپا لە مانگی رابردوو بە نزیکەی ٤٧١ ملیۆن دۆلار کەمیکردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەغداد کار دەکات لەسەر زیادکردنی ھەناردەی نەوتی خاو بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا، ئەوەش لەپێناو سود وەرگرتن لە داھاتی زیاتر و بەکارھێنانی ئەو پارەیە بۆ پێداویستییەکانی ناوخۆ.