سودانی داوا دەکات لە دەنگدانی تایبەت دەستوەردان لە بژاردەی ھێزە ئەمنییەکان نەکرێت
کوردسات نیوز
٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٧٩١
یەحیا رەسوول، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بڵاویکردەوە، بۆ پاراستنی سەلامەتی پڕۆسەی ھەڵبژاردن و دوورخستنەوەی ھەر کاریگەرییەکی نەرێنی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی بە سەرجەم فەرماندە سەربازی و ئەمنییەکان و بەڕێوەبەری دەزگا ئەمنییەکان و پێکھاتە ئەمنی و سەربازییەکان کردووە، کار بکەن و پابەندبن بە گەرەنتیکردنی بژاردەی ئازاد بۆ ئەفسەران لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت و دەستوەرنەدان لە بژاردەکانی دەنگدان، ھەروەھا جەختیکردەوە لە گرنگیی دەنگدانێکی ئازاد بۆ ئەفسەران لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت.
بڕیاروایە رۆژی ١٨ی ئەم مانگە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ١٥ پارێزگای عێراق (جگەلە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان)، بەڕێوەبچێت.