سەرۆککۆمار: بەپێی رێککەوتنەکان جارێکی تر ئەمریکا و ھاوپەیمانان ناگەڕێنەوە بۆ عێراق
کوردسات نیوز
٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
١٬٦٦٣
د.لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە چاوپێککەوتنێکی لە کەناڵی ئەلشەرق رایگەیاند، عێراق رێککەوتنی لەگەڵ ئەمریکا و ھاوپەیمانان کردووە بۆ ئەنجامدانی چەند چالاکییەکی سنوردار و بەپێی رێککەوتنەکە جارێکی تر ھێزەکانی ئەمریکا ناگەڕینەوە بۆ عێراق.
وتیشی، دۆخی بەھای دینار باش دەبێت و چەند بڕیارێکیش بۆ جێگیرکردنی بەھای دینار و ھاوردەکردنی دۆلار لە رێگەی بانکەکانەوە دراوە.
سەرۆککۆمار راشیگەیاند، لەگەڵ ئێران و تورکیا لێکتێگەیشتنیان ھەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو و پلانی جێگرەوەشیان ھەیە.