وەزارەتی بازرگانی عێراق: بڕی پێویستی گەنم لە کۆگاکاندا تا نیسانی ساڵی داھاتوو ھەیە
ئاکام
٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٤٧
موسەنا جەبار، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، گەنم بەشێوەیەکی ستراتیژی کۆگاکراوە کە بەشی بەشەخۆراکی مانگانەی ھاوڵاتییان دەکات و پێویسیتییەکانی ھاوڵاتییان دابین دەکات تا سەرەتای وەرزی دروێنە و بەبازاڕکردنی گەنم.
ئاماژەی بەوەشکردوە، گەنمی پێویست تا مانگی نیسانی ٢٠٢٤ لە کۆگاکاندا ھەیە و نزیکەی یەک ملیۆن تۆن گەنم بەردەستە لە سایلۆکاندا پارێزراوە.
راشیگەیاند، بەھۆی گەنمی ناوخۆی ئەمساڵەوە، عێراق پێویستی بە ھاوردەکردنی گەنم نییە.