غازی فەیسەڵ فەرماندەی خۆبەخشی پێشمەرگە لە سنوری مەخمور بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەعات نۆی ئەمشەو لە نێوان  گوندی عەلیەڕەش و دووسەرە لەدەشتی قەراجی سەربە مەخموور، شەڕ لەنێوان سوپای عێراق و تیرۆرستانی داعش روویداوە.

 وتیشی، شەڕەکە ماوەی سەعاتێکی خایاندووە، بەپێی زانیارییەکان چەند بریندارێک لەڕیزی سوپای عێراقدا ھەیە و بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی مەخمور کراون.