وەزارەتی دارایی عێراق کار لەسەر زیادکردنی مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران دەکات
کوردسات نیوز
٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
١٬٨٠٣
وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەموو داتاکاکانی تایبەت بە مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەرانیان داوەتە ئەو لیژنە باڵایەی ئەنجومەنی وەزیران کە سەرپەرشتی ھەمواری مووچەی بنەڕەتی دەکات.
وەزارەتی دارایی عێراق جەختیش دەکاتەوە کە پشتیوانی زیادکردنی مووچە فەرمانبەرانی پلەکانی ھەشت و نۆ و ١٠ دەکەن، بەتایبەت ئەوانەی جگە لە مووچە بنەڕەتی ھیچ ھاوکارییەکی دیکە وەرناگرن.