پەروەردەی عێراق: دوای ھەڵبژاردن ئەنجامی دامەزراندنی ٥٠ ھەزار کەس ڕادەگەنین
کەژان
٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٧٤٠
وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، دوای ئەوەی زیاتر لە ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار کەس ناویان تۆمارکرد بۆ دامەزراندنی ٥٠ ھەزار پلەی وەزیفی بە شێوەی گرێبەست، لە ئێستادا جیاکردنەوەی ناوەکان بەردەوامە.
ئاماژەیە بەوەشکرد، ئەو پرۆسەیە بەردەوام دەبێت تا دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و دواتر ناوی وەرگیراوەکان رادەگەیەنن.
روونیشیکردەوە، دوورخستنەوەی پرۆسەی دامەزراندن لە سیاسەت و نەقۆستنەوەی لەلایەن کاندیدەکانەوە ئامانجی سەرەکیانە و رێگا بەو کارە نادەن.