پارێزگاری بانکی ناوەندیی: ھیچ گرفتێک لە سیولەی دیناردا نییە
کوردسات نیوز
٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
١٬٥٥٣
ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆخی دارایی عێراق بە گشتی پشت بە داھاتی نەوت دەبەستێت و بەھۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوتەوە دۆخەکەی باشە و گرنگە بەو داھاتە وەبەرھێنان بکرێت کە ھەلی بنیاتنان و گەشەپێدان دەھێنێتە دی.
پارێزگاری بانکی ناوەندیی رەتیدەکاتەوە گرفت لە کاشی دیناردا ھەبێت و دەشڵێت، ئاڕاستەکان بەو شێوەیەن کە دیاردەی کاش نەمێنێت کە کاریگەری نەرێنی گەورەی لەسەر ئابوری عێراق دروستکردووە و ئاڕاستەی حکومەت بەو شێوەیەیە پارەدانی ئەلیکترۆنی جێبەجێبکرێت .