وەزارەتی نەوت: ھەوڵی جددی ھەیە بۆ پڕکردنەوەی پێویستی ناوخۆیی لە غاز
کوردسات نیوز
٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٢٣٥
باسم محەمەد، بریکاری وەزارەتی نەوت رایگەیاند، دوو کۆمپانیا توانیانە مۆڵەت وەرگرن بۆ کارکردن لە سێ کێڵگەدا ئەوانیش کۆمپانیای ھیلال مۆڵەتی کارکردنی لە دوو کێڵگەدا وەرگرتوە و کۆمپانیایەکی دیکەش مۆڵەتی کارکردنی لە کێڵگەی حەویزەدا وەرگرتوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، وەزارەت چاوەڕێی کۆمپانیا جیھانییەکانە بۆ ئەوەی وەبەرھێنان لە چەند کێڵگەیەکدا بکەن و سورن لەسەر ئەوەی کارکردن لە کێڵگە غازییەکاندا لەبەرئەوەی عێراق کێڵگەیەکی غازییە بەو پێیەی وڵاتێکی نەوتیشە.
باسم محەمەد خزیر دەشڵێت، ھەوڵدەدەن عێراق بکەنە وڵاتێک کە پێویستی ناوخۆیی لە غاز پڕبکاتەوە و ھەناردەی دەرەوەشی بکات.