وەزارەتی پەروەردەی عێراق: ئەمساڵ دوو ملیۆن خوێندکار دەرماڵە وەردەگرن
کوردسات نیوز
٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٢٩٦
کەریم سەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە لە دوو ملیۆن قوتابی و خوێندکار لە قۆناغە جیاوازەکانی خوێندن، لە وەرگرتنی دەرماڵەی ھاوکاریی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ سوودمەند دەبن و لەگەڵ وەزارەتی کار لەسەر ھێڵن بۆ تەواوکردنی داتاکانی ئەو خوێندکارانەی سوودمەند دەبن.
راشیگەیاند، لە دابەشکردنی دەرماڵەدا رەچاوی باری دەروونی سوودەمەندەکان دەکرێت و ھەر کەسێکیان لە رێگەی ماستەر کارتی تایبەت بە خێزانەکەیان، دەرماڵەکەیان لە رێگەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتییەوە بۆ دابین دەکرێت.