گروپێکی چەکداری لە عێراق تا کۆتایی ئاگربەستی غەززە ھێرش ناکاتەسەر ھێزەکانی ئەمریکا
ئاکام
٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٢٥٩
حزبوڵای عێراقی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ھاتووە، بەشدارییان لە چالاکییەکانی مقاوەمەی ئیسلامی کردوە لەسەر ھەمان رێگەش بەردەوام دەبن دژی داگیرکاری و دەرکردنی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئێستاداو بەھۆی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس چالاکیی و ھێرشەکانیان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە کەمدەکەنەوە، ھەروەھا ھێرش بۆ سەر قەوارەی ئیسرائیل و شەڕ لە فەڵەستین و سنوری لوبنان دەوەستێنن تا کۆتایی ئاگربەستی غەززە.
دەشڵێت، جەخت دەکەینەوە کە رووبەڕووبونەوەمان دژی ھێزی ئەمریکا لە عێراق ناوەستێت تا ئازادکردنی عێراق و بڕیارێکە و پاشگەزنابینەوە چەندێک قوربانی بوێت.