پارێزگاری بانكی ناوەندیی: چارەسەری یاریكردنمان بە بەهای دینار و دۆلار دۆزیوەتەوە
کوردسات نیوز
٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٥٬٠٧٠
عەلی عەلاق بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی راگەیاندووە، چارەسەری ناجێگیری بەھای دینارو دۆلار دەکەن و پلانی تۆکمەیان بۆ رێگریکردن لە بردنە دەرەوەی دۆلار بۆ دەرەوەی ووڵات داڕشتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەت بڕیارێکی دەرکردووە کە مامەڵەکردن بە دۆلار لە ناوخۆی وڵاتدا قەدەغە دەکات، تەنھا لە ھەندێک حاڵەتی پێویستدا مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دەشڵێت، مانگی داھاتوو بانکی ناوەندی عێراقی لەگەڵ بانکی فیدڕاڵی ئەمریکی لە ووڵاتی ئیمارات کۆدەبنەوە و چەند پرسێکی پەیوەست بە دۆلار تاوتوێدەکەن.