پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەئامادەبونی ١٨٠ ئەندامی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد و موحسین مەندەلاوی سەرۆکایەتی دانیشتنەکە دەکات، بڕگەی یەکەم کە تایبەت بوو بە ھەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ دوای سەری ساڵی نوێ دواخرا.

وتیشی، لە تەوەری دووەمدا دەنگ لەسەر ھەمواری یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژادرن دراو بڕگەی یەکەم پەسەندکرا، بەوەش تەمەنی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن بۆ شەش مانگی تر درێژکرایەوە.