دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی سودانی دژی حەلبوسی کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
١٬٩٢٠
بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە، کە دژی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی دوورخراوەی ئەنجومەنی نوێنەران تۆماریکردووە و تایبەتە بە یاسای بودجە.
لە سکاڵاکەدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوایکردووە، دادگای فیدراڵی بڕیار لە نادەستووریبوونی ماددەی ٧١ی یاسای بودجەی گشتی عێراق بدات بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥، کە تایبەتە بە کۆتاییھێنانی کاری ئەو دامەزراوانەی حکومەت کە بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێن.