فراکسیۆنی تورکمانەکان مەرجیان ھەیە بۆ دەنگدان بە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران
لاوان
٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٩٩٧
ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی فراکسیۆنی تورکمانی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەک فراکسیۆنی تورکمانەکان ئامادەنین دەنگ بە ھیچ کام لەکاندیدەکانی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بدەن، ئەگەر گرەنتی مسۆگەرکردنی مافە راستەقینەکان نەکات.
ئەوەشی خستەڕوو، فەراھەمکردنی مافەکانی پێکھاتەی تورکمان لە وەرزی یاسادانان، یەکێک لە مەرجەکانی فراکسیۆنی تورکمانە، بۆ دەنگدان بە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران.