شەوی رابردوو درۆنێکی نەناسراو لە ئاسمانی ناوچەی سەوزی بەغداد سوڕاوەتەوە
لاوان
٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٢٣٣
ئاژانسی رۆیتەرز، لە زاری چەند بەرپرسێکی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو درۆنێکی نەناسراو لە ئاسمانی ناوچەی سەوزی بەغداد سوڕاوەتەوە، کاتێکیش ھێزە ئەمنییەکان دەسترێژی گوللەیان لە درۆنەکە کردووە بە مەبەستی خستنەخوارەوەی، درۆنەکە بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵھاتووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، تائێستا دیارنییە درۆنەکە سەربازی بووە یاخود چاودێری، بەڵام بە وتەی بەرپرسانی ھێزە ئەمنییەکان، پێدەچێت ئەو درۆنە چاودێری ناوچەکەی کردبێت.
ناوچەی سەوز لە بەغدادی پایتەختی عێراق، ژمارەیەکی زۆر لە باڵیۆزخانەی وڵاتانی جیھانی جیھانی تیادایە و چەند فەرمانگەیەکی حکومەتی فیدراڵیشی لەخۆگرتووە.