سودانی: پابەندین بە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و راوێژکارە بیانییەکان
کوردسات نیوز
٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٧٣٢
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد کۆبووەتەوە و باسیان لە پەیوەندییەکانی بەغداد و واشنتۆن و ھاریکارییەکانی نێوان بانکی ناوەندیی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کردووە و بڕیاریشە بانکی ناوەندیی عێراق و گەنجینەی ئەمریکا ھەفتەی داھاتوو کۆببنەوە.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، پابەندن بە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و راوێژکارە ئەمنییەکان و نوێنەرانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش.
وتیشی، ھێزە ئەمنییەکان، ئەرکە یاساییەکانیان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی خاکی عێراق جێبەجێدەکەن.