سەرچاوەیەک: ئێران و تورکیا و قەتەر لەسەر دوورخستنەوەی حەلبوسی دەستوەردانیان کردووە
کوردسات نیوز
١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٤٥١
سەرچاوەیەکی سیاسی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، دوای بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بۆ دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، دەسەڵاتدارانی ئێران لەگەڵ سەرکردەکانی شیعە بەتایبەتیش سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی گفتوۆگیان کردووە، پەیامی خۆیان لەسەر ئەو پرسە و جێگرەوەی حەلبوسی پێداون جەختیشیانکردووەتەوە لەسەر پێویستی یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێش بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە ئێران، قەتەر و تورکیاش پەیامی خۆیان لەبارەی جێگرەوەی حەلبوسی گەیاندووەتە سەرکردە سوننەکانی عێراق، بەتایبەتیش سەرکردەکانی ھاوپەیمانی سیادە بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر و ھاوپەیمانی عەزم بەسەرۆکایەتی موسەننا سامەڕائی.