سودانی بەدواداچوون بۆ گفتوگۆی عێراق و ھەرێم دەکات لەبارەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت
کوردسات نیوز
١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٩٢١
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە گەشەپێدانی کەرتی نەوت کردووە بە ئامادەبوونی حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت و جەختیکردووەتەوە لەپێویستی زیاتر گەشەپێدانی کەرتی نەوت و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرھێنان لەو بوارەدا بەشێوەیەک کەرتی نەوتی عێراق ببەسترێتەوە بە ھێڵە نێودەوڵەتییەکان، چونکە نەوت سەرچاوەی سەرەکی داھاتە بۆ حکومەتی عێراق.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق بەدواداچوونی کردووە بۆ دواین ھەوڵ و دانوستان و گفتوگۆکانی نێوان ھەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەکانی ھەرێم بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکییەوە.