ھاوپەیمانی حەسم: ئەو ناوانەی لە میدیاکان باس دەکرێن بۆ جێگرەوەی حەلبوسی راست نین
لاڤە
١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٦٠٧
سەڵاحەدین دلێمی سەرکردە لە ھاوپەیمانی حەسم رایگەیاند، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق یەکلاکەرەوەن و چەندین حزب و لایەن ھەن بانگەشەی نوێنەرایەتیکردنی پێکھاتەی سونی دەکەن، لەکاتێکدا نوێنەرایەتییان ناکەن.
سەبارەت بە جێگرەوەی حەلبوسیش وتی، لەگەڵ ھاوپەیمانی عەزم و سیادە ئەو بابەتەیان تاوتوێکردووە، بەڵام ئەو ناوانەی لە میدیاکان دەھێنرێن یەکلاکەرەوە نین و راست نین.
سەڵاحەدین دلێمی وتیشی، دەبێت کۆمسیۆن و دەستەی دەستپاکی لێپێچینەوە لە بەشێک لە حزبەکان بکەن، سەبارەت بە سەرچاوەی پارەدارکردنی بانگەشەکانیان بۆ ھەڵبژاردن.