د.بڕیار رەشید - ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەگوێرەی ھەموارەکە تەمەنی ئەنجومەنی کۆمسیاران بۆ شەش مانگ درێژدەکرێتەوە، تا کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان بتوانێت بەبێ ھیچ گرفتێک ھەردوو ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببات.

بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داھاتووش ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی سێیەم و کۆتایی بۆ ھەمواری یاساکە بکات و پەسەندی بکات.