رۆژی ١٩ی ئەم مانگە دادگای فیدراڵی لەبارەی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٧٢٤
سکاڵاکە لەلایەن زیاد حەبار و ئامانج نەجیب شەمعون لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی حکومەتی ھەرێم تۆمارکراوە.
لە سکاڵاکەدا داواکراوە ماددەکانی یەک، نۆ، ١٥، ٢٢ و ٣٦ لە یاسای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان ژمارە یەکی ساڵی ١٩٩٢ی ھەموارکراو، بە نادەستوری بناسرێنرێت.
دوایین کۆبوونەوەش کە دادگای فیدراڵی لەسەر ئەو بابەتە ئەنجامیدا، رۆژی پێنجی ئەم مانگە بوو.
بەھۆی ئەو کۆبوونەوەیەشەوە، وەرگرتنی لیستی ناوی کاندیدان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواخراوە، کە بڕیاربوو رۆژی چوارشەممەی رابردوو وەرگرتنی لیستی کاندید و ھاوپەیمانییەکان دەستپێبکات.