کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان رەتیدەکاتەوە سەرۆکی ھاوپەیمانی تەقەدوم گۆڕابێت
کوردسات نیوز
١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٢٢٢
عومەر ئەحمەد سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران رایگەیاند، لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراقەوە ھیچ بڕیارێک نەدراوە سەبارەت بە گۆڕینی سەرۆکی ھاوپەیمانی تەقەدوم کە محەمەد حەلبوسییە، ھەموو ھەواڵێکیشی لەو بارەیەوە رەتکردەوە.
ئەو رەتکردنەوەیە دوای ئەوە دێت کە بە بڕیارێکی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر سکاڵای پەرلەمانتارێک، محەمەد حەلبوسی لە ئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەران دوورخرایەوە.
پێشتریش چەند سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنەوە رایگەیاندبوو، سەرۆکی ھاوپەیمانی تەقەدوم دەبێت بگۆڕێت و لەگەڵ یاسا بگونجێت، بەپێی یاسای بانگەشەش، دەبێت ھەموو ئەو پۆستەرانەی وێنەی حەلبوسی تێدایە لاببرێن، ئەگەرنا غەرامە لەسەر ھاوپەیمانییەکە دەسەپێندرێت.