ھاوپەیمانی عەزم: سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران لە دەرەوەی حزبەکەی حەلبوسی دەبێت
لاوان
١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٧٠٤
فارس فاریس، ئەندامی ھاوپەیمانی عەزم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، گفتوگۆکان لەناوماڵی سوننە بەردەوامە بۆ دیاریکردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و جێگرەوەی حەلبوسی، تائێستاش چەند کاندیدێک بۆ ئەو پۆستە خراونەتەڕوو.
ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران لە دەرەوەی حزبی تەقەدوم دەبێت، کە حەلبوسی سەرۆکایەتی دەکات.
وتیشی، ھێزە سیاسییە شیعە و کوردییەکان پشتیوانی ھەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن، کە ناوماڵی سوننە ھەڵیبژێرێت، چونکە پۆستەکە پشکی سوننەیە.