چوارچێوەی ھەماھەنگی: پێویستە ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەگوێرەی چەند پێوەرێک بێت
کوردسات نیوز
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٢٤٤
کەریم علێوی، ئەندامی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، پێویستە ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەگوێرەی چەند پێوەر و تایبەتمەندییەک بێت، گرنگترینییان لێھاتووی و کارامەیی و پەیوەندی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، بۆ ھەبوونی ھەماھەنگی لەنێوانیاندا تایبەت بە کاروبارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجومەنی نوێنەران پێویستی بە سەرۆکێکی چالاک ھەیە بۆ کاراکردنی یاسا گرنگەکان بە مەبەستی یاسادانان، ھەروەھا پێویستی بەسەرۆکێکە ڕۆڵی چاودێری ئەنجومەنی نوێنەران کارابکاتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ١٤ی ئەم مانگە محەمەد حەلبوسی بە بڕیاری دادگای فیدراڵی لە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوورخرایەوە.