بەپێی ریزبەندییەک بۆ گەندەڵترین وڵات سۆماڵ یەکەم و عێراقیش لە پلەی ٢٣ھەمدایە
کوردسات نیوز
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٢٣٧
گۆڤاری سی ۆڵدی ئەمریکی لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەکاتێکدا جیھان پێشکەوتنی گەورەی لە زۆربەی بوارەکاندا بەدەستھێناوە، بەڵام گەندەڵی ئەو نەخۆشیە کوشندەیەیە کە تائێستاش ھەڕەشەیەکی مەترسیدارە لەسەر وڵاتانی جیھان و بووەتە ھۆی لەبەریەک ھەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگەکان و زۆربەی وڵاتانیش سەرەڕای گرتنەبەری رێکاری زۆر توند، بەڵام نەیانتوانیووە بە تەواوی بەسەریدا سەرکەون کە زیانی زۆری بە کەرتی ئابووری و کۆمەڵایەتی گەیاندووە.
گۆڤارە ئەمریکییەکە ریزبەندی بۆ ٣٠ گەندەڵترین وڵاتی جیھان کردووە و بەپێی ریزبەندییەکەش سۆماڵ لە پلەی یەکەمدایە و گەندەڵترین وڵاتی جیھانە، عێراقیش لە کۆی ئەو ٣٠ وڵاتە، ٢٣ھەمین گەندەڵترین وڵاتی جیھان.