دەوڵەتی یاسا: دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان جێگرەوەی حەلبوسی دیاریدەکرێت
کوردسات نیوز
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
١٧٩
محەمەد دەحام فەھداوی سەرکردە لە ھاوپەیمانی ئەنبار رایگەیاندووە، ئەو کەسەی زۆرترین چانسی ھەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەرلەمانتار سالم عیساوییە وەک جێگرەوەی محەمەد حەلبوسی کە ئەندامێتی ھەڵوەشێنردراوەتەوە، وتیشی، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیارەکەی لە بارەی حەلبوسی بوێرانە و ئازایانە بووە و دانیشتووانی پارێزگای ئەنباریشی زۆر خۆشحاڵ کردووە.
عالیە نوسەیف پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاساش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکردووە، ھەڵبژاردنی جێگرەوەی محەمەد حەلبوسی دەکەوێتە دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لەبەرئەوەی بەپێی دەستوور ئەم وەرزی یاسادانان کۆتایی ھاتووە.