لایەنگرانی سەدر بۆ رەتکردنەوەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان رژانە سەر شەقامەکان
لاڤە
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٢٣٤
شەوی رابردوو، دەیان لایەنگری موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر چوونە سەر شەقامەکانی بەغداد و نەجەف و پاریزگاکانی باشور، بۆ رەتکردنەوەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق.
لایەنگرانی سەدر، وێنەی کاندیدەکانیان دڕاند و دروشمیان دژی کوتلە سیاسییەکانی ناو چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان دەوتەوە.
ئەو خۆپیشاندانە دوای ئەوەدێت کە دوو رۆژ لەمەوبەر سەدر داوای لەلایەنگرانی کرد بایکۆتی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکەن، کە بڕیارە رۆژی ١٨ی مانگی داھاتوو ئەنجام بدرێت.
سەدر لە داواکەیدا وتی، بایکۆتی ھەڵبژاردن ئەو دڵخۆش دەکات و دوژمنان توڕە دەکات، ھەروەھا شەرعیەتدان بەو پڕۆسەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ھەرێمی کەمدەکاتەوە.