عەباس عامری ئەمینداری گشتی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارچێوەی ھەماھەنگی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەکات بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشھاتە سیاسییەکان و جەنگی غەززە.

وتیشی، دوای کۆبوونەوەکەی چوارچێوە، ئیدارەی بەڕێوەبردنی دەوڵەتیش کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەکات بۆ باسکردنی تەواوی پێشھاتەکان، ھەردوو کۆبوونەوەکەش لە کۆشکی حکومی لە بەغداد بەڕێوەدەچن. 

ئەو کۆبوونەوانە لە دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق دێت، بۆ دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە ئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەران. 

چەند سەرچاوەیەکیش باس لەوەدەکەن لەو کۆبوونەوانەدا تاوتوێی پێشنیازی دواخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکرێت.