داوا لە سودانی دەکرێت رەوتی سەدر بگەڕێنێتەوە ناو پرۆسەی سیاسی
کوردسات نیوز
١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٧٤٣
ھومام حەمودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەرەتای دەستبەکاربوونییەوە لە پۆستەکەی تائێستا چەندین دۆسێی گرنگی ھەڵداوەتەوە و زۆر ژیرانەش دەستی بۆ بابەتە ئاڵۆز و پڕ لەکێشە و ململانێکان بردووە و بە باشی کاری لەسەرکردوون و دووری نێوان حکومەت و عێراقییەکانیشی زۆر کەمکردووەتەوە.
وتیشی، سودانی ئەزموونێکی زۆر و مێژوویەکی دوورودرێژی لە دەستپاکی ھەیە و وەک نوێنەری سەرجەم عێراقییەکان مامەڵە دەکات و پلانی ستراتیژی و گرنگیشی بۆ داھاتووی عێراق ھەیە، داواشی لێکرد دۆسێی رەوتی سەدر بجوڵێنێت بۆئەوەی جارێکی تر بگەڕێتەوە ناو پرۆسەی سیاسی عێراق.