ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ھۆشداری دەداتە کاندیدەکانی ھەڵبژاردنی پارێزگاکان
کوردسات نیوز
١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٢٥٩
بەپێی نووسراوێکی دادوەر فایەق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کە ئاراستەی ھەردوو سەرۆکایەتی داواکاری گشتی و دەستەی سەرپەرشتیاری دادی و تەواوی سەرۆکایەتی دادگاکانی تێھەڵچوونەوە کراوە، ئاماژەی بەوە کردوە، لە چوارچێوەی بانگەشەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا ھەر کاندیدێک لە کاتی چاوپێکەوتن و لێدوانە رۆژنامەوانییەکاندا لەرێگەی بوختان و جنێودان و ناوزڕاندنەوە یاسا پێشێل بکەن، بەپێی حوکمی ماددەکانی ٤٣٣ و ٤٣٤ و ٣٤٥ لە یاسای سزادانی عێراق لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
راشیگەیاندووە، لێپرسینەوە لەگەڵ ھەموو کەسانەشدا دەکرێت کە پێشێلکاری بەرامبەر بانگەشەی ھەڵبژاردنی کاندید و لایەنەکان دەکەن.