دادگای فیدراڵی سکاڵایەک دژی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە بۆ ھەرێم تاوتوێ دەکات
کوردسات نیوز
١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
١٬٤٩٣
بەپێی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدراڵی عێراق، سکاڵاکە لەلایەن "مستەفا سەنەد" ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دژی سەرۆک وەزیرانی عێراق تۆمارکراوە.
لە سکاڵاکەدا داوایکردووە دادگای فیدراڵی بڕیاری ژمارە ٢٣٥٠٠ی ساڵی ٢٠٢٣ و ھەموارەکەی، ھەروەھا بڕیاری ژمارە ٢٣٥٢٠ی ساڵی ٢٠٢٣ی حکومەتی عێراق تایبەت بە پێدانی بڕی دوو ترلیۆن و ١٠٠ ملیار دیناربە قەرز بە حکومەتی ھەرێمی کوردستان رابگرێت، کە مانگانە دەکاتە بڕی ٧٠٠ ملیار دینار.