داوا دەکرێت ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر بەھای دۆلار بانگھێشتی سودانی بکات
کوردسات نیوز
١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
١٬٢١٧
ھەیسەم فەھد زرکانی، ئەندامی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە میوانداری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی بکات، بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە سەبارەت بە بەھای دینار و دۆلار و قەیرانی دارایی.
ھەروەھا داوایکردووە، ئەو کەسانەی تۆمەتبارن بە کەمتەرخەمی و نزمبوونەوەی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.