موقتەدا سەدر ١٠ پێشنیازی ئاڕاستەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کرد
کوردسات نیوز
١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
١٬٥٢٧
موقتەدا سەدر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ١٠ پێشنیازی ئاڕاستەی وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییەکان کرد و داوایکرد ئەو وڵاتانە، ئامادەباشیی سوپای وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی رابگەیەنن و پەیوەندییە ئابوورییە گشتگیرەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل رابگرن.
سەدر داواشیکرد، سەرجەم باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دابخرێن، ھەروەھا وڵاتانی ئیسلامی ناردنی نەوت بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆ ئیسرائیل رابگرن، لە بەرامبەردا ھاوکاریی پزیشکی و خۆراک بگەیەنن بە غەززە.
سەدر دەشڵێت، ئەو وڵاتانەی پشتیوانیی ئیسرائیل دەکەن دەبێت بە زمانێکی زۆر تووند ھەڕەشەیان لێبکرێت، بەتایبەتی ئەمریکا، کە دەبێت بە ھەڕەشەی داخستنی بنکە سەربازییەکانی لە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبیی ھەڕەشەی لێبکرێت، سەدر داواشی کرد، گەلانی ئیسلامی و عەرەبی لە یەککاتدا بۆ پشتیووانیی غەززە خۆپیشاندان بکەن.