سودانی: بڕی پێویستی گەنم لە کۆگاکاندا ھەیە و ئاسایشی خۆراک دابینکراوە
کوردسات نیوز
١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٩٠٣
محەمەد شیاع سودانی، لەمیانەی کردنەوەی پڕۆژەیەکی پەلەوەری لە کەربەلا کە ساڵانە زیاتر لە سێ ملیۆن ھێلکە و ٣٠٦ ھەزار تۆن گۆشتی مریشک بەرھەمدەھێنێت ئاماژەی بەوەکرد، کەرتی کشتوکاڵ بابەتێکی بنەڕەتی بەرنامەی حکومەتە و دەستیان کردوە بە زنجیرەیەک ڕێکار و بڕیاریبۆ پاڵپشتیکردن و زیادکردنی خەرجی بانکە کشتوکاڵییەکان بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت.
وتیشی حکومەت توانیویەتی ھەنگاوی بەرچاوبنێت بۆ دابینکردنی ماددەکانی کۆبونی خۆراک بەتایبەت ئارد لەڕێگەی گەنمی بەرھەمی ناوخۆوە و بڕی پێویستی گەنم و مادە خۆراکییەکان لە کۆگاکاندا ھەیە بەھۆی پلانی کشتوکاڵی و بەبازاڕکردنی وەرزی ڕابردووەوە.