کەشناسی: ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە بارانبارین دەستپێدەکات
کوردسات نیوز
١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٢٬٥٤٣
کەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پێشبینی رەوشی کەشوھەوای چەند رۆژی داھاتووی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەشی خستوەتەڕو، رۆژانی شەممە و یەکشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچەھەور و ھەوری تەواودا دەبێت و پلەکانی گەرماش جێگیر دەبن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆژی دووشەممە و سێشەممەش ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت و پێشبینی دەکرێت نمەباران لە سەرانسەری وڵاتدا ببارێت.