لیژنەی دەستپاکی: گەندەڵی بەشێوەیەکی زۆر لە فەرمانگە حکومییەکان زیادیکردووە
کوردسات نیوز
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٣٦٥
ھادی سەلامی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەھۆی رۆتیناتی ناو فەرمانگەکانی حکومەتەوە بەرێژەیەکی بەرچاو گەندەڵی و پێشێلکردنی مافی ھاوڵاتییان لە فەرمانگەکاندا زیادیکردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێویستە حکومەت کاروباری ناو فەرمانگە و دامودەزگاکانی بە دیجیتاڵی بکات و لەو رێگەیەوە ھەوڵی رێگریکردن لە گەندەڵی ناو فەرمانگەکان بدات.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیلەوەشکردەوە، عێراق یەکێکە لە وڵاتە دواکەوتووەکانی جیھان لە رووی بە دیجیتاڵکردنی کاروباری ناو فەرمانگە حکومییەکانی.