سودانی: گەڕاندنەوەی سزادراوانی گەندەڵی دەکەینە بنەمای پەیوەندیمان لەگەڵ وڵاتان
کوردسات نیوز
٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٢٧٠
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی خولی حەوتەمی باڵیۆزەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو رێگەیەی گرتوویانەتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی تائێستا سەرکەوتنی گرنگی بەدەستھێناوە و بەردەوامیش دەبن ھەر کەسێک گەندەڵ بێت و زیان بە سەروەت و سامانی وڵات بگەیەنێت، دەدرێتە دادگا و سزا دەدرێت لە ھەر پێگە و پلە و پایەیەکدا بێت.
وتیشی، لە رێگەی پۆلیسی نێودەوڵەتی و نووسراوی رەسمیشەوە داوایان لەھەموو ئەو وڵاتانە کردووە کە داڵدەی ژمارەیەک کەسانی سزادراوی عێراقییان داوە لەسەر دۆسێی گەندەڵی، بیانگەڕێننەوە و رادەستی عێراقیان بکەنەوە، جەختیشیکردەوە، گەڕاندنەوەی ئەو سزادراوانە دەکەنە پێوەری پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانە.