کۆمیسیۆن: ناوەڕاستی ئەم مانگە کارتی بایۆمەتری رادەستی دەنگدەران دەکرێتەوە
کوردسات نیوز
٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
١٬٣٥٧
نیبراس ئەبو سۆدە، ئەندامی تیمی رۆژنامەوانیی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کۆمیسیۆن بەردەوامە لە چاپکردنی کارتەکان و لەدوای ١٠ی ئەم مانگەوە دەستدەکەن بە رادەستکردنەوەی کارتەکان بەو دەنگدەرانەی کارتەکانیان نوێکردووەتەوە یاخود ئەو دەنگدەرانەی نوێن و یەکەمجارە کارتی دەنگدان دەردەھێنن.
وتیشی، کارتی بایۆمەتری بەسەر ئەو دەنگدەرانەدا دابەشدەکرێت کە لە مانگی ئازاری ساڵی رابردووەوە داتاکانیان تۆمارکردووە لەگەڵ ئەو دەنگدەرانەی لە ماوەی ئەمساڵدا تۆماریان نوێکردووەتەوە، کە ژمارەیان نزیکەی دوو ملیۆن دەنگدەرە.