سودانی: داوامان لە ئینتەرپوڵ کردووە گەندەڵکارانی عێراق دەستگیربکەن
کوردسات نیوز
٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٣٦٤
سودانی لە وتارێکدا کە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە رایگەیاند، عێراق بەرگەی نەھامەتی زۆری گرتووە بە درێژایی پەنجا ساڵی رابردوو، لەو کاتەوەشی دەسەڵاتی گرتووەتە دەست ھەنگاوی گرنگی ناوە بۆ گەڕانەوەی شکۆ و ناوبانگی عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
سودانی وتیشی، بەرنامەیان ھەیە بۆ روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی، چونکە ئاستەنگێکی گەورەی بەردەم کارەکانی حکومەتە.
ئاماژەی بەوەشدا، داوایان لە پۆلیسی "ئینتەرپوڵ" کردووە، لێپرسراوە باڵاکانی پێشووی عێراق دەستگیر بکەن و رادەستیان بکەنەوە، کە زیاتر لە دوو ملیار و٥٠٠ ملیۆن دۆلاریان لە سندوقی باجدا بردووە.