سودانی سەردانی ئێران و ژمارەیەک وڵاتی کەنداو دەکات
ئایار
٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
١٬١٧٦
ئاژانسی رەسمی عێراق لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، گەشتێکی ھەرێمیی دەستپێدەکات و سەرەتا سەردانی تاران و دواتریش سەردانی ژمارەیەک پایتەختی وڵاتانی کەنداو دەکات.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بە ھۆکاری سەردانەکەی سودانی کرد و رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی ئێران و وڵاتانی کەنداو، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشھاتەکانی رەوشی غەززە دەکەن.