موقتەدا سەدر داوایەک ئاڕاستەی لوبنان و میسر و ئوردن و سوریا دەکات
لاڤە
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٤٬٢٧٦
سەدر لە نوێترین پەیامیدا سەبارەت بە پشتیوانییەکانی بۆ فەڵەستین و بزووتنەوەی حەماس، داوای لە وڵاتانی ئوردن و لوبنان و میسر و سوریا کرد، رێگە بە سەدرییەکان بدەن بچنە سنورەکانی فەڵەستین و ئاو و خۆراک و دەرمان و سوتەمەنی و ھاوکاری دیکە لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ ئەوەی بگەیەندرێنە غەززە.
وتیشی ھیواخوازە ئەو سەدرییانە بتوانن لە رۆژانی داھاتوودا خۆپیشاندانی ملیۆنی ئاشتییانە لە سنوری فەڵەستین رێکبخەن.
سەدر راشیگەیاند، پابەند دەبن بە سیستم و یاسا و رێڕەوی ئاشتییانە، وەک چۆن لە پێشتردا بەڵێنیان دابوو، ھەمووان لە رووداوەکانی غەززە بەرپرسیارن.