وەزیری گواستنەوەی عێراق ھەڕەشەی سزادان لە ژمارەیەک فەرمانبەری وەزارەتەکەی دەکات
هەژار
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٢٧٥
رەزاق محێبس، سەعداوی وەزیری گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، حزبی بەعسی رووخاو بەپێی یاسا لە عێراق قەدەغە کراوە و ھەر کەسێکیش بانگەشە بۆ ئەو حزبە بکات یان ستایشی بکات، ئەنجامدانی تاوان و پێشێلکردنی یاسایە و سزا دەدرێت.
وتیشی، لیژنەیەک پێکدەھێنن بۆ لێکۆڵینەوە لەو زانیارییانەی باس لەوە دەکەن ژمارەیەک فەرمانبەریان بەشداری ئاھەنگێکیان کردووە کە تیایدا ستایشی حزبی بەعسی رووخاو و خودی سەدام حسێن کراوە و بە بەڵگە بسەلمێندرێت ھەر فەرمانبەرێکی وەزارەتی گواستنەوە بەشداری ئەو ئاھەنگی کردووە رادەستی دادگا دەکرێت و سزا دەدرێت.