ژنێکی بەریتانی چەند پارچەیەکی شوێنەوار رادەستی عێراق دەکاتەوە
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٩٠٤
محەمەد جەعفەر، سەدر باڵیۆزی عێراق لە لەندەن لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ژنێکی بەتەمەنی بەریتانی پارچەیەک شوێنەواری دێرینی رادەستی باڵیۆزخانەکەیان کردووەتەوە کە وەک میرات لە باوکییەوە بۆی ماوەتەوە شوێنەوارەکەش لە سێ مۆر و تابلۆیەک پێکھاتووە و تەمەنیان بۆ زیاتر لە دوو ھەزار ساڵ پێش زاین و ٦٠٠ ساڵ دوای زاین دەگەڕێتەوە.
راشیگەیاندووە، لەگەڵ وەرگرتنەوەی ئەو پارچە شوێنەوارەدا لەو ژنە بەریتانییە، مۆزەخانەی بەریتانیاش پارچەکی تری شوێنەواری رادەستی باڵیۆزخانەی عێراق لە لەندەن کردووەتەوە.