وەزارەتی ناوخۆی عێراق: لە ئازاری ساڵی داھاتووەوە دەرھێنانی پاسپۆڕت بە سیستەمی کۆن رادەگیرێت
کوردسات نیوز
١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٢٨٣
عەمید ماجد عەدنان، بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆڕت لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، لە مانگی ئازاری ساڵی داھاتووەوە دەرھێنانی پاسپۆڕت بە سیستەمی کۆن رادەگیرێت و دەگۆڕێت بۆ سیستەمی ئەلیکترۆنی.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھێشتا ٢٢ بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆڕت لە پارێزگاکانی عێراق بە سیستەمی کۆن پاسپۆڕت بۆ ھاوڵاتییان دەردەھێنن، بەڵام لە مانگی ئازاری ساڵی داھاتووەوە سەرجەمیان دەگۆڕێن بۆ سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ دەرھێنانی پاسپۆڕت، کە پاسپۆڕتەکە لە تەواوی وڵاتانی جیھان متمانە پێکراوە.
راشیگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا پێنج بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆڕت لە پارێزگاکانی دھۆک و موسەنا و زیقار و دیالە و سەڵاحەدین.