دەسپاکی عێراق: نابێت لەسەر گەندەڵی فەرمانبەری ئاسایی سزا بدرێت و لێپرسراوانیش پشتگوێ بخرێن
کوردسات نیوز
١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٢٥٥
دادوەر حیدەر حەنون سەرۆکی دەستپاکی عێراق رایگەیاندووە، گەندەڵی و زیانگەیاندن بە سەروەت و سامانی دەوڵەت و گشتی، ھەرکەسێک بیکات لەھەر ئاست و پلە و پێگەیەک بێت پێویستە بە یەکسانی یاسایان بەسەردا جێبەجێ بکرێت و بەپێی تاوانەکانیان سزا بدرێن.
وتیشی، بێویژدانییەکی گەورەیە ئەو فەرمانبەرە ئاساییانەی گەندەڵی دەکەن و موڵک و سەروەت و سامانی دەوڵەت بەھەدەر دەدەن، لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت و سزا بدرێن، بەڵام لێپرسراوان و ئەوانەی کەسانی باڵا و لایەنە سیاسییەکان لە پشتیانەوەن، پشتگوێ بخرێن و تاوانەکانیان بۆ داپۆشرێت.