وەزارەتی بەرگری عێراق گۆڕانکاری لەچەند پۆستێکی ئەمنی و ھەواڵگریدا دەکات
کوردسات نیوز
٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٧٢
بەپێی بڕیارێک کە میدیاکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، وەزارەتی بەرگری عێراق بڕیاریداوە بە گۆڕانکاری لەچەند پۆستێکی ھەستیاری ئەمنی و ھەواڵگری کە دیارترینیان پۆستەکانی سەرۆکی دەستەی ھەواڵگری فەرماندەیی ھێزە وشکانییەکان، ئەمینداری نھێنی ھەواڵگری سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای عێراق و ئەمینداری نھێنی فەرمانگەی ئۆپراسیۆنەکان
ئاماژەی بەوەشکردووە، فەرمانەکە لەلایەن وەزیری بەرگرییەوە دەرکراوە و بە مەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی تایبەت بە ھەواڵگری و ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان و باشترکردنی توانای ھێزە ئەمنییەکان.